حزبوڵا: ئێمە بووین

هێرش كرایەسەر سوپای ئیسرائیل و سێ كوژراو و  67 بریندار هەن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

حیزبوڵڵای لوبنان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بەرپرسیاریەتیی خۆی لە هێرشی سەر بنکەیەكی سەربازی ئیسرائیل راگەیاند، كە بەهۆیەوە سێ سەرباز كوژران و 67 سەربازیش بریندار بوون.

حزبوڵا لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، ئەوان هێرشەكەیان بە درۆنێك كردووە و بەرپرسیاریەتیی لەئەستۆ دەگرن، هێرشەكەش لە تۆڵەی هاوڵاتیانی فەڵەستین و لوبنانە.

بە گوێرەی راگەیاندراوەكە، هێرشەكە كراوەتەسەر بنكەیەكی مەشق و راهێنانی هێزەكانی ئیسرائیل لە لیوای جۆلان لە بینیامینە لە باشووری شاری حەیفا.

سەرچاوەكانی هەواڵیش باس لەوە دەكەن، درۆنەكە لە ناو بنكەكە تەقیوەتەوە و لە ئەنجامیشدا وەك ئاماری سەرەتایی، سێ سەرباز كوژراون و 67 دیكەش بریندارن و برینی بەشێكیان سەختە.

سەرچاوەیەك لە حزبوڵا: حەسەن نەسڕوڵا لە عێراق نانێژرێت

سەرچاوەیەك لە حزبوڵا: حەسەن نەسڕوڵا لە عێراق نانێژرێت