لە گوندێکی دهۆک

گەنجێک کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا

هێڤی دێوالی – دهۆک

لە گوندێکی ناحیەی رۆڤیا سەربە پارێزگای دهۆک، گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا.

نێچیرڤان فەخرەدین وتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ بە 964ـی وت، “بەپێی زانیارییەکانمان لە گوندی جوجەر لە ناحیەی رۆڤیا گەنجێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستداوە، بەڵام ناوی گەنجەکە لای ئێمە نەزانراوە و تەرمەکەشی رەوانەی پزیشکی دادی ئاکرێ نەکراوە”.

بەپێی زانیارییەکانی 964 ، ناوی گەنجەکە حوسام جەمیلـە و دانیشتووی گوندی جوجەرە لە ناحیەی رۆڤیا، رووداوەکەش بەو شێوەیە بوو کە ئۆتۆمبێلی بردووە بۆ غەسل و لەوێ دەستی بەر کارەبا کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

گوندی جوجەر دەکەوێتە ناحیەی رۆڤیا لە سنووری قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری