بریکارەکان سەردانی قایمقامیەت بکەن

سبەینێ پسوڵەی نەوت لە دهۆک دابەشدەکرێت

964+

توانا نەقی

سبەینێ دووشەممە، پسوڵەی نەوت لە بنەکەی 232ـی سەنتەری شاری دهۆک دابەشدەکرێت و هاوڵاتیان دەتوانن بچن لەلای بریکارەکان وەریبگرن.

قایمقامیەتی دهۆک بڵاویکردەوە، سبەینێ وەجبەی دوومی پسوڵەی نەوت لە بنکەی 232 دابەش دەکرێت و داوا دەکەن ە بریکارەکانی ئەو بنکەیە بچنە قایمقامیەت و پسوڵەکان وەربگرن و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی بکەن.

میلەت زکری سەرپەرشتیاری دابەشکردنی نەوتی دهۆک رایگەیاند، ماوەی دوو هەفتەیە دەستیان کردووە بە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری پارێزگای دهۆک.

دەشڵێت، داوا لەو بریکارانە دەکەن کە تائێستا پسوڵەی بنکەی 231ـیان وەرنەگرتووە سەردانیان بکەن و وەریبگرن بۆ ئەوەی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی بکەن.

بە پێی قسەی وەزاەرەتی سامانە سروشتیەکان تا ئێستا نزیکەی 40 ملیۆن لیتر نەوت دابەش کراوە و نزیکەی 200 هەزار خێزان لێی سوودمەند بوون.

دابەشکردنی نەوتی سپی لە قەزای چۆمان دەستیپێکرد

دابەشکردنی نەوتی سپی لە قەزای چۆمان دەستیپێکرد