ئاسمانى بەغدا..وێنە: عێراقییە
چارەسەرى بۆ دانراوە؟
هۆکارى بۆنە ناخۆشەکەى ئاسمانى بەغدا و پارێزگاکانى دیکە ئاشکرا بوو
964+
وریا فەتاح
وەزارەتی ژینگە هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆشەکەى (غازى کبریت)ـى ئاسمانی بەغدا و ژمارەیەک پارێزگاری ئاشکراکرد و دامەزراندنی کۆمپانیایەکى گشتی بۆ ئابووری کاربۆن و باشترکردنی ژینگەی راگەیاند.
نەزیر عەبود، راوێژکاری وەزارەتەکەى ژینگەى عێراق بە ئاژانسى دەنگوباسى عێراقى وتووە، ئەو بۆنە ناخۆشەى لە بەغداد ە ژمارەیەک پارێزگاى دیکە بڵاوبووەتەوە کاریگەرى لەسەر بەشێک لە هاوڵاتیان هەبووە و توشى تەنگەنەفەسى و هەندێ نەخۆشى دیکە بوون.
روونیشى کردەوە، ئەو پیسبوونەی هەوای ئێستا لە ئەنجامی ئەو وێستگانەی کارەبایە کە سووتەمەنی بەکاردەهێنن، هەروەها پاڵاوگە و کارگە و تەنانەت کارگەکانی کەرتی تایبەت هۆکارى سەرەکی بۆنەکەن و ئەمانە هەموویان پەیوەستن بە کەشوهەوا و ئاراستەی باکانەوە، بەو پێیەی هەندێکجار دەچنە ناو چینەکانی سەرەوەی بەرگەهەوا و زۆر جار لە کاتەکانى بەیانیان و ئێواران هەست بەو تەمە دەکرێت کە دورستى دەکەن.
بەپێى قسەى ئەو راوێژکارە بێت، حکومەت زیاتر لە ساڵ و نیوێکە کاردەکات بۆ باشتر کردنى ژینگە و کۆمپانیایەکى تایبەتى بۆ دامەزرێنراوە و کە بودجەکەى 10 ملیار دینارى بۆ دانراوە.