لە هەولێر

گەنجێک هەوڵی خۆکوژیدا و کارمەندێکی بەرگری شارستانی رزگاری کرد

توانا نەقی

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، گەنجێک چووەتە سەر لێواری بینایەکی 14 نهۆمی لە هەولێر و ویستوویەتی خۆی بخاتە خوارەوە لەلایەن کارمەندێکی بەرگری شارستانییەوە رزگار کرا وهەوڵەکەی پوچەڵکرایەوە.

بە قسەی کارمەندەکەی بارگری شارستانی ئەو باڵەخەنەیە کە گەنجەکە ویستوویەتی خۆی لێ بخاتە خوارەوە 14 نهۆمە و لەسەر شەقامی کەرکوکە بەرامبەر یاریگای فەرەنسۆ هەریری هەولێر.

ئاراس کۆیی ئەو کارمەندەی بەرگری شارستانی هەولێرە کە گەنجەکەی رزگار کردووە و بە 964ـی وت، لەلایەن هێڵی 115ـەوە ئاگادار کرانەوە و دەستبەجێ چوونە ئەو شوێنە و توانیویەتی گەنجەکە رزگار بکات.

وتیشی، ئەوان ئەوەیان زانیوە کە گەنجەکە تەمەنی لە نێوان 18 بۆ 19 ساڵە و بە نەتەوە عەرەبە و دوای رزگار کردنی رادەستی پۆلیسیان کردووە و ئەوان لەگەڵ خۆیان بردویانە.

ئەوەی کە لەو ڤیدیۆیەی دەست 964 کەوتووە دەردەکەوێت کارمەند و پۆلیسەکان گەنجەکە بە پرسیار کردن سەرقاڵ دەکەن و ئاراسیش لە پشتەوە دەچێتە سەر لێواری باڵەخانەکەو بە باوەشپیاکردنێک رزگاری دەکات.