منداڵێك و كچێك بوون
دوو كه‌سه ونبووه‌كه‌ى ناحیەی به‌حركه دۆزرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دوێنێوه حاڵه‌تێكی ونبوونى كچێك كه دانیشتوونى به‌حركه بوو بڵاوكرایه‌وه، گوایه له‌گه‌ڵ دایكى چووه‌ته بازاڕ و له‌وێ لێك دابڕاون، ئه‌مڕۆش هه‌واڵى ونبوونى منداڵێك له‌ناو هه‌مان ناحیه‌ى بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام بۆ هه‌ردوو حاڵه‌تى ونبوونه‌كه، سه‌رچاوه‌یه‌ك به 964ـى وت “دۆزراونه‌ته‌وه”.
کچەكه ناوی (ش.ع.ح) تەمەن 16 ساڵ، ئێوارەى دوێنێ لەگەڵ دایکی چوونه‌ته بازاری لەنگە، لە شوێنێك لێك داده‌بڕێن و كه‌سوكاره‌كه‌شی راسته‌وخۆ پۆلیس ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
منداڵەكه‌ش ناوی (هـ.هـ) و به‌پێی ئه‌و وێنه‌ى كه‌سوكاره‌كه‌ى بڵاویان كردبووه‌وه ته‌مه‌نى پێنج ساڵان ده‌بێت سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له ماڵ چووبووه ده‌ر و نه‌گه‌ڕابووه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له پۆلیسى به‌حركه به 964ـى راگه‌یاند، هه‌ردوو حاڵه‌تى ونبوونه‌كه دۆزراونه‌ته‌وه و ئێستا منداڵ و كچه‌كه له‌ماڵه‌وه‌ن.
وتیشی “منداڵه‌كه رێگه‌ى ماڵه‌وه‌ى هه‌ڵه كردبوو بۆیه چه‌ند كاتژمێرێك ونبوبوو، كچه‌كه‌ش هه‌ر خۆی دوێنێ ئێواره گه‌ڕابووه‌وه ماڵه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هیچ یه‌كێك له منداڵ و كچه‌كه كێشه و گرفتیان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك نه‌بووه و ونبوونه‌كانیان شتێكی ئاسایی بووه.