وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵا:

تاوه‌كو ئێستا 26 پێشێلکاری و 39 سکاڵا تۆمار کراون

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كۆمیسۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌ڵێت، تاوه‌كو ئێستا 26 پێشێلكارى لایه‌ن و كاندیده‌كانیان بۆ ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان تۆمار كردووه‌ و چه‌ندین سكاڵاشیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌.

ئه‌مڕۆ شەممە، 12.10.2024، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان له‌ گروپى واتساپی میدیاكاراندا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و ژمارە سەرپێچیانەی له‌لايان تۆماركراون كه‌ لە رێگەی لیژنە لاوەکییەکانی ناو فەرمانگەکانەوە لەلایەن لیژنەی ناوەندییەوە وەرگیراوە.

وتیشی “26 پێشێلکارییەكه‌ هەندێکیان بە بڕیاری ئەنجوومەن لە ژێر لێکۆڵینەوە و شیکاریدان”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ جگه‌ له‌ پێشێلكارییه‌كان ژمارەی ئەو سکاڵايانەی تاوه‌كو ئێستا ئاراستەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کراون بریتی بووه‌ له‌ 39 سکاڵا، به‌ڵام باسی ئه‌وه‌ى نه‌كردووه‌ كه‌ سكاڵاكان له‌لایه‌ن كێ و له‌سه‌ر كێ تۆمار كراون.

کۆمسیۆن: تەنیا کارەکانی چاپکردنی فۆڕمی دەنگدان ماون

کۆمسیۆن: تەنیا کارەکانی چاپکردنی فۆڕمی دەنگدان ماون