لە ناحیەی کەڵەک

لە رووداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا و شەشی دیکەش برینداربوون

شۆڕش قادری

لە ناحیەی کەڵەک سەر بە پارێزگای دهۆک، بارهەڵگرێک و پیکابێک بەیەکیاندادا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و شەشی دیکەش برینداربوون.

ئازاد تەها وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی، ” کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 11.10.2024 لە سەر رێگای بەردەڕەش بۆ ناحیەی کەڵەک لە نزیک گوندی گردەپان، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان بارهەڵگرێک و پیکابێک روویداوە”.

“لە رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون”، ئازاد تەها وای نوسیوە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەربارەی رووداوەکە، 964 پەیوەندی بە ئازاد تەها وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆکەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.