دیمەنی ناو سەمونخانەیەک کە پێشتر لیژنەی تەندروستی سەردانی کردبوو... وێنە؛ تەندروستی دهۆک.
85 شوێنكاریشی سزاداوه
ته‌ندروستى دهۆك هه‌فتانه زیاتر له یه‌ك تۆن كه‌لوپه‌لى ماوه به‌سه‌رچوو له‌ناو ده‌بات
فەرهاد حەسەن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى دهۆك له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كی چاودێرى بازاڕاوه هه‌فتانه لانیكه‌م یه‌ك تۆن كه‌لوپه‌ل و مه‌وادى به‌سه‌رچوو له‌ناو ده‌بات و سزاى ئه‌و شوێنكارانه‌ش دهدانت كه سهرپیچچی ته‌ندروستییان هه‌یه.
به‌پێی ئامارێك كه هه‌فتانه بۆ كار‌و چالاكییه‌كانى بڵاویده‌كاته‌وه له‌ماوه‌ى 4.10.2024 تاوه‌كو 10.10.2024 یه‌ك تۆن و 643 كیلۆگرام كه‌لوپه‌لى ماوه‌به‌سه‌رچووى له‌ناو بردووه.
نۆ شوێنكاریشی سزاداون و پێنج شوێنیشی داخستوون.
هه‌فته‌ى پێشتریش یه‌ك تۆن و 563 كیلۆگرام كه‌لوپه‌لى له‌ناو بردووه و 15 شوێنكاریشی سزاداون و دوو شوێنیشی داخستوون.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتى له‌ماوه‌ى یه‌ك مانگدا ئه‌و لیژنه‌یه‌ى ته‌ندروستى دهۆك توانیویه‌تى پێنج تۆن و 724 كیلۆگرام ماده‌ى به‌سه‌رچوو له‌ناو ببات و 85 شوێنكاریش سزا بدات و 22 شوێنیش دابخات.