دیمەنی یەكێك لە پاركەكان، فۆتۆ: پارێزگای هەولێر
زیادكردنی رێژەی سەوزایی
پاركێكی نوێ لە هەولێر كراوەتەوە و دوو پاركی دیكەش دروست دەكرێن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، سێ پاركی نوێ لە هەولێر دروست دەكرێن، كە پاركێكیان تەواو بووە و كراوەتەوە، یەكێكیشیان قۆناغی یەكەمی دەستیپێكردووە.
سەرچاوەكە ئەمشەوی پێنجشەممە 10.10.2024 بڵاویكردەوە، هەرسێ پارك بە بڕی 21 ملیار و 740 ملیۆن دینار دروست دەكرێن، كە پاركەكانیش بەم شێوەیەن:
– پارکی یەکەم تەواو بووە و هەموو قۆناغەكانی جێبەجێ كراوە و خەڵك و هاوڵاتییان سوودی لێوەردەگرن، ئەویش پاركی 150 مەترییە، كە دەكەوێتە یەكتربڕی شەقامی سەرەكیی هەولێر– پیرمام و شەقامی 150ی خێرا و بە بڕی سێ ملیار و 700 ملیۆن دینار دروستکراوە.
– پارکی دووم، پارکی ڕەشکینە، كە بەردی بناغەی دانراوە و بە بڕی 15 ملیار دینار دروست دەكرێت، ئێستاش قۆناغی یەكەمی دەستی پێكردووە.
– پارکی سێیەم، پاركی یەكتربڕی شەقامی هەولێر – موسڵ و شەقامی خێرای 120 مەترییە، کە بڕی سێ ملیار و 40 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان كراوە و بەردی بناغەشی دانراوە، بەپێی راگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، لە ئاییندەیەكی نزیكدا دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت.
“دروستکردنی ئەو سێ پاركە جگە لەوەی سوودیان دهبێت بۆ زیادبوونی رێژەی سەوزایی، هاوكات جوانییەكی زۆریش بە شەقامە سەرەكی و دەروازەكانی شاری هەولێر دەدەن”، راگەیاندراوەكەی پارێزگای هەولێر وا دەڵێت.
پێشتر پارێزگای هەولێر ئەوەی باس كردووە، تا کۆتایی ئەم ساڵ ھەڵمەتی سەوزکردنی ھەولێر بەردەوام دەبێت و ئامانج لێى زیادکردنى رێژەکەیە بۆ 50%، کە بەھۆیەوە رێژەی سەوزایی زیاد دەبێت و ژینگەی ھەولێریش پاک دەبێت، هەروەها شەقام و شۆستەکانى شارى ھەولێریش جوانتر دەبن.
"تا ئێستا هیچ باخچە و پارکێک لە سنووری هەولێر وشك نەبووە"
پارک
ئەمڕۆ پۆلیس وردوخاشی کردن
لە شوێنێکی سلێمانی 360 چەقۆ و بۆکس خەنجەر دەستی بەسەردا گیرا
"بەشەو ئەو کارە دەکرێت"
جارێکی دیکە بەشێک لە پەیکەری کەسایەتیەکان لە پارکی منارەی هەولێر شێوێندراون
بەراورد بە پار 20% زیادی کردووە
ئەمساڵ لە سەنتەری هەولێر نزیکەی 300 هەزار دار و گوڵ چێندراون
بوون بە زەحمەت بۆ تیمەکانی پاککەرەوە