له گه‌رمیان ئه‌وانه‌ی رێگه‌یان “گڵ”ـه سبه‌ی مه‌چن بۆ مه‌كته‌ب
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان رایگه‌یاند، سبه‌ی له بەشێک لە خوێندنگه‌كانی سنووره‌كه‌ی پشوو ده‌بێت.
له ئاگادارییه‌كدا، كه ئه‌م ئێواره‌یه بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان بڵاوی كرده‌وه و كۆپییه‌كی ده‌ست تۆڕی 964 كه‌وتووه، هاتووه “بە لەبەرچاوگرتنی رەوشی کەشوهەوا و بارانبارین، سبەی سێشەممە 31ـی كانوونی دووه‌م، له سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگه‌کانی دەرەوەی شار و لادێیەکان، کە دوورن لە رێگه‌ی سەرەکییەوە، واتا رێگه‌کەیان گڵە، ئاگاداریان دەکەینەوە سبەینێ پشووە.