
بەرگی کتێبی بیرەوەرییەکانی مایک پۆمپیۆ فۆتۆ: getty images
وهزارهتی دهرهوهی عێراق وهڵامی پۆمپیۆ دهداتهوه
964+
دێسكی عهرهبی – بهغدا
ئەمڕۆ دووشەممە 30ـی كانوونی دووهم، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رەتی کردەوە، مایک پۆمپیۆی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵی 2017 سەردانی عێراقی کردبێت، هەروەها لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرەک وەزیرانی ئەوکاتەی عێراق کۆبووبێتەوە.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا، کە تۆڕی 964 کۆپییەکی دەستکەوتووە، هاتووە: “وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لە سەردانی مایک پۆمپیۆی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵی 2017 بۆ بەغدا دەکات و لەگەڵ بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتەی عێراق کۆبوونەوەی ئەنجامدابێت”.
مایک پۆمپیۆی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە کتێبی بیرەوەرییەکانیدا کە هەفتەی پێشوو بڵاوی کردەوە، ئاماژەی بەو باسە داوە.
مایک پۆمپیۆ لە بیرهوەرییەکانیدا باسی كردووە، لە ساڵی 2017 سەردانی عێراقی کردووە و چاوی بە حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیران کەوتووە و لە بەرامبەر بەدەستهێنانی پشتیوانیی ئەمریکا بۆ عێراق، دەستبەرداربوون لە کڕینی غازی ئێرانی بۆ پێشنیار کردووە، بەڵام عەبادی رەتیکردووهتەوە”.
هەروەها پۆمپیۆ باسی لەوەش کردووە، عهبادی راستەوخۆ سەیری کردووە و وتویەتی “دوابەدوای رۆیشتنی تۆ، قاسم سولەیمانی دێت بۆ لام، رەنگە تۆ بتوانیت پارەکانم ببەیت بەڵام ئەو ژیانم لێدەسەنێتێتەوە”.