گرافیکی نرخی نەوت. 964
دابەزیوە
نرخی نەوت زیاترە لە 77 دۆلار
توانا نەقی
دواى هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بەشێوەیکی بەرچاو بەرزبووەوە، بەڵام چەند رۆژێکە رووی لە دابەزین کردووە و رۆژانە نرخی هەر بەرمیلێک نەوت دوو بۆ سێ دۆلار دادەبەزێت.
بۆ ئەمڕۆ پێنجشەمممە تا ڕادەیەک نرخی نەوت جێگیر بووە و نرخەکان لە دوێنێوە نزیکە و بە چەند سەنتێك جیاوازییان هەیە.
نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 77 دۆلار و 17 سەنیت مامەڵەی پێو دەکرێت، هاوكات بهرمیلێك نرخی نهوتی خاوی رۆژئاوای تێكساسی ئهمریكا بە 73 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێودەکرێت.
هەفتەى رابردوو نرخی نەوتی برێنت بە رێژەى زیاتر لە 8% و تێکساس بە رێژەى زیاتر لە 9%، بەرزبوونەوە.
گرژیی و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە لە لوبنان و یەمەن و هێرشى مووشەکيى ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و ئەگەری هێرشی تەلئەبیب بۆ بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری و دامەزراوە نەوتییەکانی تاران، دۆخێکى ناجێگیریان لە ناوچەکە دروستکردووە و هۆکارن لەسەر بەرزی و نزميی نرخی نەوت.