لە ناحیەی شۆڕش

ئاوی سلێمانی: بە پرۆژەیەک 200 دۆنم زەوی بەراو زیاد دەکەین

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ پرۆژەیەک جێبەجێدەکات و دەڵێت، پرۆژەکە دەبێتە خۆی زیادبوونی 200 دۆنم زەوی بەراو بۆ جوتیاران.

پرۆژەکە بریتیە لە دروستکردنی کۆنکرێتی شیشدار بۆ جۆگەی ئاو کە پێشتر خۆڵ بووە و ئامانج لێی گەیاندنی ئاوە بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندی قرخ لە ناحیەی شۆڕش.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9.10.2024، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، پرۆژەکە هۆکارە بۆ زیادبوونی زەوی بەراو لە 200 دۆنمەوە بۆ 400 دۆنم لە ناحیەی شۆڕش.

جۆگاکە بەشێوەی کۆنکرێتی شیشداری “پریکاستە”، هەرکات هەربەشێکی توشی زیان ببێت، چاککردنەوەی زۆر ئاسانە.

“لەکاتێک کە جۆگاکە خۆڵ بووە، بەراورد بە ئێستا کە کۆنکرێتە، گەشتن بە زەویەکان لە یەک هەفتەوە کەم بۆتەوە بۆ تەنها نیو کاتژمێر، چونکە جۆگاکە لێژی زۆر کەمەو بەدرێژایی کیلۆمەترێک تەنها 20 سم لێژی هەیە، واتە بەهەدەردانی ئاو نزیک بوەتەوە لە سفر”، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی وا دەڵێت.

ئاوی سلێمانی: لە جیاتی ماڵەکە ئێمە شکاوی بۆرییەکمان چا...

ئاوی سلێمانی: لە جیاتی ماڵەکە ئێمە شکاوی بۆرییەکمان چاک کردەوە