دیناری عێراقی. وینە :964
موچەکە دەگەڕێتەوە خەزێنە
خانەنشینی هەولێر بۆ موچەخۆران: نابێت شەش مانگ لەسەر یەک موچە وەرنەگرن
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەولێر موچەخۆرانی ئاگادار دەکاتەوە کە نابێت شەش مانگ لەسەر یەک موچەکانیان وەرنەگرن، ئەگەرنا کێشەیان بۆ دروستدەبێت و دەبێت داواکاری پێشکەش بکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9.10.2024، بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەولێر، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەگەر هەر خانەنشینێک یان میراتگرێک بۆ ماوەی شەش مانگ لەسەر یەک موچە وەرنەگرێت، ئەوە موچەکەی رادەگیرێت و دەگەڕێتەوە خەزێنە تا سەردان دەکەن.
لەبارەی ئەو خانەنشین و میراتگرانەش کە بۆ ماوەی ساڵێک موچەکانیان وەرناگرن، بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەولێر دەڵێت، مافى وەرگرتنەوەى موچە گەڕاوەکانىان نامێنێت و “لە رۆژى پێشکەشکردنى داواکارى موچەى بۆ خەرج دەکرێتەوە”.
نزیکەی هەفتەیەکە دابەشکردنی موچەی مانگی هەشت لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و بۆ موچەی مانگی نۆش وەزارەتی دارایی دەڵێت، کورتهێنان هەیە لەو پارەیەی کە بەغدا ناردویەتی.