دیمەنێکی دەرەوەی وەزارەتی ناوخۆ.... وێنە؛ سۆشیاڵ میدیای وەزارەتی ناوخۆ.
لە خولێکدا کە لەلایەن وەزارەت ناوخۆوە رێکخراوە
ئەفسەران فێر دەکرێن بە دروستی مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنوسان بکەن
ژێوار خدر
لە ژێر درووشمی “پاراستنی سیستم و ئازادی رادەربڕین” خولی راهێنانی ئەفسەران لەگەڵ رۆژنامەنووسان بەڕێوەچوو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم بڵاویکردووەتەوە، خولێک لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بەڕێوەچووە بۆ کۆمەڵێک ئەفسەری وەزارەتەکە، سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵە کردنی ئەفسەران لەگەڵ رۆژنامەنووسان.
خولەکە بە هەماهەنگی لەنێوان فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم و رێکخراوی یونسکۆ لە هەولێر رێکخرابوو، ئامانجی خولەکە پاراستنی سیستەم و ئازادی رادەربڕین و مامەڵەی دروستی ئەفسەران بوو لەگەڵ رۆژنامەنووسان.
لە خولەکدا 30 ئەفسەر کە سەر بەهێزەکانی وەزارەتی ناوخۆن بەشدارییان کردووە و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام بوو.