بزانە داوای چی دەكات
وێنەی فۆرمی سەرژمێری لە عێراق بڵاوكرایەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
رۆژنامەی سەباح، كە رۆژنامەی فەرمیی حكومەتی عێراقە، وێنەی فۆرمی سەرژمێری بڵاوكردەوە، كە بڕیارە مانگی داهاتوو لە هەموو عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت.
پرۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان لە سەرژمێری كوردستان دەستیپێكرد
رۆژنامەكە ئەمڕۆ چوارشەممە 9.10.2024 كۆپییەكی لە فۆڕمی سەرژمێریی دانیشتووان و شوێنەكان بڵاوكردەوە، كە بڕیارە لە 20 و 21ی مانگی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.
فۆڕمەكە لە 11 لاپەڕە پێكدێت و تێیدا داوای سەرجەم زانیارییەكان لە بارەی هاوڵاتی، كار، پەروەردە و خوێندن، شوێنی نیشتەجێبوون، تەلەفۆن و كۆمپیوتەر و موڵك و ماڵ و زۆر شت دەكات.
بڕیارە 20.11.2024 سەرژمێریی گشتیی لە هەموو عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێ، كە دوو رۆژ دەخایەنێت و ماوەیەكی زۆریشە پرۆسەی ئەزموونی كارەكە و گەمارۆسازی و ژمارەدانان دەستیپێكردووە.
27 ساڵە لە عێراقدا پڕۆسەى سەرژمێرى ئەنجام نەدراوە و دواینجار پڕۆسەى سەرژمێرى ساڵى 1997 بوو کە ئەوکات دانیشتووانى عێراق، بەبێ هەرێم 19 ملیۆن و 184 هەزار 543 کەس بوو.
یەکەم سەرژمێری گشتیى لە عێراق ساڵی 1934 ئەنجامدرا، ئەوکات ژمارەی دانیشتووانەکەی سێ ملیۆن و 380 هەزار کەس بوو.
سەرژمێری
دەبین بە سەدا 12ی عێراق؟
بەراورد بە عێراق؛ هەرێمی کوردستان لە سەدا 0.2 گەشەدەکات
لە دەرەوەی عێراقیش ئەنجام دەدرێت
کوردانی تاراوگە پێویست ناکا بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە
ئاماری سۆران خەمیەتی
هاوکاری تیمەکانی سەرژمێری بن تا کەس بێ بەش نەبێت
سەرژمێری گشتی