دیمەنێك لە كارتی زەوییەكان - فۆتۆ: شارەوانی هەولێر
شارەوانیی هەولێر
کارتی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ئامادە دەکرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ئاشكرای كرد بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، دەستیان بە ئامادەكردنی كارتی زەوییەكان كردووە.
شارەوانیی هەولێر لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایان كرد، لە رێگای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بۆ جێبەجێکردنی قۆناغ و رێکارەکانی پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە هەولێر، لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە، رۆژی سێشەممە 8.10.2024 دەست بە ئامادەکردنی ژمارەیەکی زۆر لە کارتەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران كرا.
فەرمانگەكە دەڵێن، “موژدەیەکی خۆش بە فەرمانبەران دەدەین و کارتەکان ئامادەن”
شارەوانیی هەولێر وردەكاری زیاتری لە بارەی وادەی دابەشكردن و شوێنی زەوییەكان باس نەكردووە.
لە ئاداری رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش بكات، بەڵام تا ئێستا پرۆسەكە دەستی پێنەكردووە و قسەوباسی ئەوەش هەیە كارەكە دەكەوێتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.