نرخی زێڕ لە جیهان دابەزیوە بەڵام لە کوردستان وەک خۆیەتی

+964
عادل کانەبی

بەراورد بە 10 رۆژی رابردوو نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان دابەزیوە، بەڵام لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان وەک خۆیەتی.

ئەمڕۆ دووشەممە، 30ی کانوونی دووەمی 2023، نرخی یەک ئۆنسه‌ زێڕ دوو دۆلار دابەزیوە، بەڵام ئەم دابەزینە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر نرخی زێڕ نەکردووە لە هەرێمی کوردستان.

نرخی زێڕ لە 10 رۆژی رابردوو بەم شێوەیە:

یەک ئۆنسە زێڕ: 1,923 دۆلار لە کاتێکدا لە 20ی کانوونی دووەم نرخەکەی 1,925 دۆلار بووە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21: 450,000 دیناری عێراقی.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18: 385,000 دیناری عێراقی.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24: 515,000 دیناری عێراقی.