راهێنانی هێزێکی پێشمەرگە
پرۆسەی ریفۆڕم باسكرا
بەریتانیا لە مەشقپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە كۆبوونەوەیەكی سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و راوێژکارێكی سەربازی کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر، دووپاتی بەردەوامیی پرۆسەی مەشقپێدانی هێزەكانی پێشمەرگە لە لایەن راوێژكارانی بەریتانی كرایەوە.
وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەدا، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ کۆڵۆنێڵ جون فۆستر، راوێژکاری سەربازی لە کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر و تیمێکی یاوەری كۆبوونەوە.
كۆبوونەوەكە دووشەممە 7.10.2024 ئەنجامدراوە و باس لە برەودانی زیاتر بە هەماهەنگی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و وڵاتانی هاوپەیمانی نێوودەوڵەتی لە ناویاندا بەریتانیا کراوەتەوە.
هەروەها وەك باس كراوە، “پرسی مەشق و راهێنانەکان و پڕۆسەی ریفۆرم و کردنەوەی خولە جیاوازەکان بە مەبەستی رێکخستنەوەی زیاتری هێزەکان و بە پرۆفیشناڵکردنی هێزی پێشمەرگە خراونەتە بەرباس”.
بە پێی راگەیاندراوەكە، هەردوولا کۆکبوون لەسەر هەماهەنگی و گرنگیدانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوانیان و شاندی سەربازیی بەریتانیا دووپاتیانکردەوە، کە “بەردەوام دەبن لە هەماهەنگیکردن بۆ کردنەوەی خول و پێدانی راوێژ بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک نیشاندانی پەیامی دۆستانەی حکومەتی بەریتانیا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمی کوردستان”.
"با پێشمەرگە سەنگەرەكانی توندوتۆڵتر بكات"
پێشمەرگە
"سهرپێچیت بینى پهیوهندیمان پێوه بكه"
لهسێ شوێنى سۆران 25 زێدهڕۆیی كرابوونه سهر تۆڕهكانى ئاو و لیژنهكانیش لایبردن
لە قەزای دووبز
بنەماڵەی ئەو پێشمەرگەیەی تەقە لە ماڵەکەی کرا سوڵح لەگەڵ تەقەکەران دەکەن
لهسهر رووداوهكهى قهزاى دوبز
حهوت كهسی نزیك له پهرلهمانتارهكهى تهقهدوم بهتۆمهتی هێرشكردنەسەر سەر خێزانێک دهستگیركران
ئیدانەکەشی کردووە