وەزیری پێشمەرگە لە یەكێك لە سەنگەرەكان، فۆتۆ: وەزارەتی پێشمەرگە
وەزیری پێشمەرگە:
“با پێشمەرگە سەنگەرەكانی توندوتۆڵتر بكات”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان داوا لە هێزەكانی پێشمەرگە دەكات، سەنگەرەکانیان توندوتۆڵتر بکەن.
وەزیری پێشمەرگەی كوردستان شۆڕش ئیسماعیل لەگەڵ ژمارەیەك ئەفسەرانی وەزارەتەكەی سەردانی چەند میحوەرێكی هێزی پێشمەرگەی كردووە و بەپێی راگەیاندراوی وەزارەتەكەی، “داوای كردووە پێشمەرگە سەنگەرەکانیان توندوتۆڵتر و پارێزراوتر بکەن، بۆ ئەوەی تیرۆریستان هەرگیز نەتوانن زەفەریان پێبەرن”.
وەزیری پێشمەرگە هەریەكە لە بارەگا و سەنگەرە نوێیەکانی فیرقەی چواری پیادە، بارەگای میحوەری دووی قەرەتەپە – حەمرین، سەنگەرەکانی لیوای پێنجی پیادە، لیوای نۆی پیادە، لیوای 16 و 17ی كرد، هەروەها سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانیشی كرد.
لە راگەیاندراوەكەی وەزارەتدا هاتووە، شۆڕش ئیسماعیل وتی، “داعش هێشتا مەترسییەکی جددیە، بۆ ئەمەش پێویستە هێزی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراق بەردەوام بن لە کێوماڵکردن و تێکشکاندنی تیرۆریستان بە تایبەت لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنین لە نێوانماندا”.
وەزیر ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەموو هەوڵێکیان ئێستا تەنیا لەپێناو زامنکردنی ماف و شایستەکانی پێشمەرگەدا بووە.
پێشمەرگە پارێزەری مافەکانی مرۆڤ و مافی ژنانە""
پێشمەرگە
ئاغای گەورە دەركەوتەوە
"پێشمەرگە و عەسكەری فیرار پێكەوە لە درامای ژاڵە شاییان دەكرد"
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
چوارشەممەی داهاتوو قوتابخانەكان رادەستی كۆمسیۆن دەكرێن
هیچ بەڵێندەرێک ئامادە نییە وەریبگرێت
دوای دوو ساڵ هێشتا چاکسازيی گەورانی گەرمیان چارەنوسی دیار نیيە
ئەمڕۆ رۆژی كۆبانێیە