بۆ مانگى رابردوو

تیکتۆک دەوڵەمەنترین ئەپڵیکەیشنە و یوتوب لە دواوەیەتى

وریا فەتاح

ئەپڵیکەیشنى تیک تۆک، پێشەنگى لیستى پڕ قازانجترین ئەپڵیکەیشنەکانى بۆ مانگى رابردوو گرتووە و قازانجەکانى گەیشتووە بە چارەگە ملیار دۆلارێک و لە دواى ئەویش یوتوب دێت.

بەپێی ماڵپەڕی Appfigures، تیک تۆک لە مانگی رابردوودا زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلار داهاتی پاکی بەدەستهێناوە کە 12 ملیۆن دۆلاری زیادکردووە بۆ کۆی گشتی داهاتی مانگی تەمموز و بووە بە 240 ملیۆن دۆلار ، بەمەش داهاتى مانگ بە مانگى بە رێژەی 5% زیادیکردووە.

یوتیوب پلەی دووەمی پاراستووە و لە مانگی ئەیلولدا بۆ 166 ملیۆن دۆلار گەشەی کردووە، ئەمەش بە بەراورد بە مانگی ئاب 9 ملیۆن دۆلار زیادیکردووە.

دیزنی+ و تیندەر و ماکس لە مانگی ئابەوە پێگەی خۆیان پاراستووە، بەڵام گەشەکردنیان خاو بووە، دیزنی+ داهاتی پاکی 125 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە (1 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە)، تیندەر 95 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە (2 ملیۆن دۆلار دابەزیوە)، داهاتی ماکسیش دابەزیوە بۆ 40 ملیۆن دۆلار.