هەواڵەکان
بەهای دینار بەرەو داشكانی زیاترە و لە مانگێکیشدا 50 کەس دووپشک پێوەی داون
ژووری هەواڵ
دووپشک مشتی خۆی خۆش کردووە لە دانیشتووانی بەردەڕەش و لە ماوەی یەک مانگدا، 50 کەسی ئەو قەزایە بەهۆی پێوەدانی دووپشکەوە رەوانەی بنکە تەندروستییەکان کراون.

لە بەردەڕەش 50 کەس دوپشک پێوەیداون
بەهای دینار لە چەند رۆژێکی کەمدا، پێنج بۆ شەش هەزار دینار بەهای لەدەست داوە، ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کاریگەری و ناجێگری بەسەر بەهای دیناردا هێناوە، سەرەڕای ئەوەش ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق 157 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، کە تەنیا 12 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.
ئەو مامۆستا خۆبەخشانەی لە کەرکوک ماوەی چەند ساڵێکە بە بەلاش کار دەکەن، لە بەردەم باڵەخەنای پەروەردە بۆ گرێبەست کردنیان گردبوونەوە، ژمارەیان دەیان کەس بوو، ئاڵای عێراق و چەندین دروشمیان بەرزکردبووە، ئەوان لە کورد و عەرەبی دانیشتووی پارێزگاکەن.
بەهۆی نەخۆشی بەرهەمی گوێز لە باڵەکایەتی هەم کەمی کردوە و هەم ئەوەشی کە هەیە کوالێتی خراپە و باش نییە، جوتیاران وردە وردە دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی گوێزی ئەمساڵ، بەڵام دڵیان بە بەرهەمەکەیان خۆش نییە.