هەولێر

دەست بە قیرکرانی شەقامە 60 مەتریەکەی فەرمانبەران کرا

توانا نەقی

دەست بە قیرتاوكردنی شەقامی 60 مەتری گەڕەكی فەرمانبەران كرا، بە تێچووی زیاتر لە یەك ملیار دینار.

پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، ئێستا دەست بە قیرتاوکردنی شەقامە 60 مەتریەکەی فەرمانبەران کراوە و بەم نزیکانە تەواوی پرۆژەکەش کۆتایی دێت.

دەشڵێت، درێژی شەقامەکە 2400 مەتر دووجا و بەبڕی 72 هەزار مەتر دووجا قیرتاوکردن بۆ کراوە دوای تەواو بوونی بەڕووی هاتوچۆی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە.

تێچووی پرۆژەی شەقامە 60 مەتریەکە 1 ملیار و 237 ملیۆن و 350 هەزار دینارە.

60 مەتری فەرمانبەران یەکێکە لە شەقامە گرنگەکانی شاری هەولێر و هەردوو شەقامی سەرەکیى 120 مەتریى خێرا و شەقامی کەندی کۆڕنیش بەیەکەوە دەبەستێتەوە