دیمەنێکی بانداوی شەوگێڕ لە سنووری کۆیە ... وێنە؛ بەنداوەکانی هەرێم.
بانوی تاڵەبان ده‌ستی پێكرده‌وه و شەوگێڕیش له ته‌واوبوونه
په‌له له ته‌واوكردنى به‌نداوه‌كانی سنوورى ده‌شتى كۆیه ده‌كرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌نداوه‌كان ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ سه‌ردانى سنوورى كۆیه‌یان كردووه، ده‌یانه‌وێت په‌له له ته‌واوكردنى ئه‌و به‌نداوانه بكه‌ن به كاره‌كانیان به‌نیوه‌چڵى به‌جێهێڵدرابوو.
به‌نداوه‌كان بریتین له بانوى تاڵه‌بان و شه‌وگێڕ له سنوورى قه‌زاى كۆیه.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، دوو به‌نداوه‌كه پڕۆژه‌ى گرنگن له‌سنوورى ئه‌م قه‌زایه، بەنداوی شەوگێڕ کارەکانی لە کۆتاییدایە و بەنداوی بانوی تاڵەبانیش دەستی پێکردۆتەوە.
باسی له‌وه‌شكردووه كه بۆ کۆتایی ئەمساڵ به‌نداوه‌كه‌ى بانوى تاڵه‌بان ته‌واو ده‌كرێت و لە وەرزی بارانی ئەمساڵیش خەزنی ئاو دەکات.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم لەگەڵ ستافی پرۆژەکان سەردانی بەشەکانی هەردوو بەنداوی کرد و رێوشوێنی پەلەکردن لە تەواوکردنی کارەکانى له‌گه‌ڵ ستافى كاركردن تاووتوێ کردووه، چونكه ده‌ڵێت “زیاتر لە 10 ساڵه ئەو پڕۆژانە بە هۆکاری گرفتی دارایی حکومەتی هەرێم و شەڕی داعش و دابەزینی نەوت و نەبونی بودجە، کارەکانیان راگیرابو و به‌هۆیه‌وه زیان بە پرۆژەکان گەیشتبوو”.
هەرێمی کوردستان خاوەنی سێ بەنداوی گەورە و 19 بەنداوی بچووکە، جگە لە چەندان پۆند کە ئاویان تیادا کۆدەکرێتەوە.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەنداوەکانی چەمرگە، ئاقووبان، دێوانە، خەنەس و توڕەجار تەواو کران، و هەریەک لە بەنداوەكانی گۆمەسپان و بەستۆرە، کارەکانی دروستکردنیان ئەمساڵ بە کۆتا دەگات.
بە گوێرەی ئاماری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بێت، ئاوی گلدراوە لەو بەنداوە نوێیانە گەیشووەتە نزیکەی 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاو، کۆی ئاوی گلدراوە لە تەواوی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا پێنج ملیار و 150 ملیۆن مەتر سێجایە.