لە زاخۆ

بارهەڵگرێک ستۆپی نەما و دوو کەسی کوشت

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە بازگەی زاخۆ بارهەڵگرێک ستۆپی نەما و خۆی بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل دا کێشا و و بەوهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێی دیکەش برینداربوون.

نزیکەی کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5.10.2024 لە بازگەی زاخۆ بارهەڵگرێک ستۆپی نەما و خۆی بە پێنج ئۆتۆمبێلـدا کێشا.

ئەمیر عەلی وتەبێژی تەندروستی زاخۆ بە 964ـی وت، “دوو کەس لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و سێ برینداریش گەیەنراونەتە فریاکەوتنی زاخۆ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، برینی بریندارەکان سووکە و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆش لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان شۆفێری بارهەڵگرەکەیە کە بە رەچەڵک تورکە و تەمەنی 56 ساڵە، ئەوەی دیکەشیان منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵە و خەڵکی پارێزگای نەینەوایە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو منداڵ گیانیان لەدەست دا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو منداڵ گیانیان لەدەست دا

لە ئێوارەوە سێ رووداوى هاتوچۆ لە گەرمیان روویانداوە

لە ئێوارەوە سێ رووداوى هاتوچۆ لە گەرمیان روویانداوە