لە سلێمانی

لەنێو 200 شێف هەرێمی کوردستان پلەی سێیەمی بەدەستهێنا

964+

ژووری هەواڵ

لە فێستیڤاڵێکی سلێمانی 200 شێف لە 35 وڵاتەوە پێشبڕکێی خۆشترین خواردنیان ئەنجامدا و هەرێمی کوردستان پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

پێشبڕکێکە لەمیانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ چێشتلێنان لە هۆتێل گراند میلینیۆمی سلێمانی بەڕێوەچوو، براوەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم لەسەر ئاستی وڵاتان دەستنیشانکران.

ئەمڕۆ هەینی 4.10.2024، بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، لە پێشبڕکێکەدا مەغریب پلەی یەکەم قیرغستان پلەی دووەم و هەرێمی کوردستان پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە.

پێشتر، ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە 964ـی وت، مەدالیا و خەڵاتی رێزلێنان دەدرێت بە شێفە براوەکان و بڕیاریشە ئەمڕۆ کە کۆتا رۆژی فێستیڤاڵە، گەشتێک بۆ سەرجەم بەشداربووان سازبکرێت.

“هەروەها لە درووستکردنی شیرینی، گروپی هەرێمی کوردستان توانیان دوو خەڵات بە دەستبهێنن و لە پێش گروپی وڵاتانی تری بەشداربوو بوون”، بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی وا دەڵێت.

لە سلێمانی 200 شێفی 35 وڵات کێبڕکێ دەکەن

لە سلێمانی 200 شێفی 35 وڵات کێبڕکێ دەکەن