چین درۆنی نەمر دەخاتە ئاسمان
+964
عادل کانەبی
چین کار لەسەر پەرەپێدانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان (درۆن) دەکات کە بە لەیزەر لەسەر زەوییەوە شەحن دەکرێتەوە، هەروەها توانای فڕینی بێ سنووری هەیە و دەتوانێت بۆ هەمیشە لە ئاسمان بمێنێتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، تیمێکی توێژەران لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی باکووری رۆژئاوای چین (NPU) رێگەیەکیان داڕشتووە بۆ بەکارهێنانی تیشکی لەیزەری وزە بەرز بۆ هێشتنەوەی درۆنەکە بەشێوەی هەمیشەیی لە ئاسماندا.
ئەوە لەکاتێکدا، زۆرێک لە وڵاتان و لەناویاندا چین، سیستمی لەیزەری بەهێز وەک چەکی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پەرەپێدەدەن.
شایەنی باسە کە یەکەم درۆن لە ساڵی 1935 لە لایەن بەریتانیاوە بەرهەمهێندراوە کە بە مەبەستی چاودێریکردنی سەنگەرەکانی شەڕ بەکارهێندراوە، ئێستا چین، ئەمریکا، ئیسڕائیل و تورکیا لە پێشەنگی وڵاتانی جیهانن لە بەرهەمهێنانی درۆن.