لە سۆران تەمومژێکە چاو چاو نابینێت

964+ هێمن بەکر لە ناوەندی قەزای سۆران تەمومژێکی چڕە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ هۆشداریی دەداتە شۆفێران کە بە وریاییەوە سەیارە لێبخوڕن. بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا هۆشداریی داوەتە هاوڵاتیان و شۆفێران. ماوەی دوو رۆژە بەفر و باران دەبارێت لە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کە لە هەندێک شوێن گەیشتووەتە نزیکەی 40 سانتیم.