ژەهرخوارد دەکرێن

سەگی بێلانە دانیشتووانی خورماتوویان هەراسان کردووە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

بڵاوبوونەوەی سەگی بێلانە بە کوچە و کۆڵانەکانی خورماتوو بووەتە دیاردە و دانیشتووانی ناوچەکەی هەراسان کردووە، بەرپرسانی ناوچەکەش دەڵێن، جگە لە ژەهرخوارد کردنیان، هیچ رێگەچارەیەکی دیکەیان نییە.

نەجم هادی، بەرپرسی راگەیاندنی بەشی هۆبەی ڤێتەرنەری خورماتوو بە 964ـی وت، “هەرچەندە بەردەوامین لە هەڵمەتی ژەهرخوارد کردن و لەناوبردنی سەگە بێلانەکان، بەڵام ئەمە نەبووەتەهۆی کەمبوونەوەیان و بەردەوام لە زیادبوونـدان، چونکە دەورووبەری سنوری قەزاکە بەرفراوانە و زۆربەی گوندەکان چۆڵ بوون و سەگەکانیش روو لەسەنتەری قەزاکە دەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە هاوکاری پۆلیسی قەزاکە هەڵمەتەکانیان بەردەوامە و چەندین جاریش داوایان ئاڕاستەی سەروی خۆیان کردووە، بۆ ئەوەی شێڵتەرێک بۆ کۆکردنەوی سەگە بێلانەکان بکرێتەوە، بەڵام تەنها وەڵامی بێ کرداریان وەرگرتووەتەوە.

“لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان، بەردەوام دەبین لە ژەهرخواردکردن و لەناوبردنی سەگەکان و هیچ رێگەچارەیەکی دیکەمان نییە”، نەجم هادی وای وت.

بەپێی ئامارێک، پێشتر لە سنورى خورماتوو، رێژەى سەگە بێلانەکان نزیکەی 500 سەگ بوون، بەڵام ئێستا ژمارەکە هەزار دانەى تێپەڕاندووە و رۆژ بە رۆژیش زیاتر دەبن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

سەگی بێلانە 34 مریشک و کەلەشێریان خواردووە

سەگی بێلانە 34 مریشک و کەلەشێریان خواردووە

سەگی بێلانە لە باخی گشتیی سلێمانی زیادی کردووە

سەگی بێلانە لە باخی گشتیی سلێمانی زیادی کردووە