بزانە چەند کەسیان کوردن؟

مانگی رابردوو 78 بەندکراو لە ئێران لەسێدارە دراون

شۆڕش قادری

مانگی رابردوو 78 بەندکراو لە زیندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون کە 10 کەسیان کوردن.

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ” تەنیا لە مانگی ئەیلولی رابردوودا 78 بەندکراو لە زیندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون و بەراورد بە مانگی پێشووتر ئامارەکە 17٪ کەمیکردووە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەو ژمارەیە 10 کەسیان کوردن و تەنیا دوو حاڵەتیشیان لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکان و دەزگای دادوەری ئێرانەوە بڵاوکراونەتەوە.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، زۆربەی ئەو کەسانە بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لەسێدارە دراون.