بوون به 212 ده‌رچوو
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر ژماره‌یه‌ك دەرچووی دیكه‌ى ژینگەیی دامەزراند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی دیكه له ده‌رچووى ژینگه‌یی وه‌ك چاو‌دێر له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان دامه‌زراند، به‌مه‌ش ژماره‌ى ده‌رچووه دامه‌زراوه‌كان له رێگه‌ى ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌وه بووه 212 ده‌رچوو.
فه‌رمانگه‌ى ژینگه بۆ دامه‌زراندنى ئه‌م ده‌رچووانه پشت ده‌به‌ستێت به رێنمایی ژمارە(1)ی ساڵى 2022 كه بە پێی رێككەوتنێك لە نێوان دەستەی ژینگە و كۆمپانیاكان، هەر كۆمپانیایەك كارەكانی كاریگەری لەسەر پیسبوونی ژینگە هەبێت، دەبێت دەرچوویەكی ژینگە دابمەزرێنێت و موچەكەشی بدات، بەڵام كارەكانی پەیوەندی بە فەرمانگەی ژینگەوە دەبێت.
دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، به 964ـى راگه‌یاند، حه‌وت ده‌رچووى دیكه‌شیان له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان دامه‌زراند.
وتیشی “پێشتر 205 ده‌رچوومان دامه‌زراندبوو ئێستاش كۆى ده‌رچووه دامه‌زراوه‌كان به‌و حه‌وت كه‌سه‌شه‌وه بوون به 212 ده‌رچوو”.
كارى ئه‌م ده‌رچووانه له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان بۆ چاودێریکردنى رەوشی ژینگەى پرۆژەکان و پابەندکردنیان بە جێبەجێکردنى رێنماییە ژینگەییەکانه.
روونیشیكرده‌وه، ئەو ده‌رچووانەی دامەزراون سێ مانگ جارێك راپۆرتێك لەسەر ئەو شوێنانەی كاری لێدەكەن، بۆ فه‌رمانگه‌كه‌یان دەنێرن، هەروەها چاودێریی رێژەی سەوزایی و رادەی دوكەڵ و پیسی و پاشماوەی ئەو شوێنانە دەكەن و كاریگەرییەكانی لەسەر ژینگە دەخەنەڕوو، سەلامەتی گیانی كرێكاران و كارمەندانی كۆمپانیاكانیش كارى دیكه‌ى ئه‌م ده‌رچوه دامه‌زراوانه‌یه.