بەرمیل ئامادە بکەن

قایمقامیەتی شارباژێڕ دەڵێ سبەی نەوت دێت

964+

ئەحمەد مستەفا

قایمقامیەتی قەزای شارباژێڕ لە بڵاوکراوەیەکدا، دانیشتووانی سنووری شارباژێڕ و گوندەکانی ئاگادار دەکاتەوە، کە سبەی نەوتی ماڵان دابەشدەکرێ و بەرمیل ئامادە بکەن.

لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، رۆژی چوارشەممە 2.10.2024، نەوت بەسەر دانیشتووانی سنوورەکە دابەشدەکرێت و پێویستە سەرۆک خێزانەکان پسوڵەی نەوتیان پێ بێت و بڕی 104 هەزار دینار ئامادە بکەن.

پێشتر، وەزارەتى سامانە سروشتییەکان ئاشکراى کرد، بۆ وەرزى زستانى ساڵى 2024 – 2025، زیاتر لە 10 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە 52 هەزار خێزان لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش کراوە، کە بڕى 58 ملیۆن 848 هەزار و 527 لیتر نەوتى سپى بۆ هەرێمى کوردستان هاتووە و لەو بڕە 10 ملیۆن و 451 هەزار و 400 لیتر دابەشکراوە.

روون کراوەتەوە کە 2%ـى دانیشتووانى هەولێر، 2%ـى دانیشتووانى سلێمانى، 4.5%ـى دانیشتووانى دهؤك، 7%ـى دانیشتووانى ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ، 14%ـى دانیشتووانى هەڵەبجە، 12.5%ـى دانیشتووانى ئیدارەى سۆران، سوودمەند بوون لە وەرگرتنى نەوت.

بەپێى ئەو ئامارەى کە وەزارەتى سامانە سروشتییەکان خستوویەتییەڕوو، لە کۆى یەک ملیۆن و 291 هەزار و 296 خێزان، 52 هەزار و 257 خێزان سوودمەند بوون لە وەرگرتنى نەوت، بۆ هەر بەرمیلێک نەوت، بڕى 104 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت و ئەوەش ناڕەزایەتى لێکەوتووەتەوە و لە رۆژانى رابردوودا ژمارەیەک لە دانیشتوانى پشدەر ئامادە نەبوون بەو نرخە نەوتەکە وەربگرن.

ئەو هاوسەرانەی کۆبوونی خۆراکیان جیانەکردووەتەوە دەتو...

ئەو هاوسەرانەی کۆبوونی خۆراکیان جیانەکردووەتەوە دەتوانن نەوت وەربگرن

"سلێمانی لە پشدەرەوە نەوت دابەشکردن دەست پێدەکات"