دیمهنێكى ئه‌مڕۆى رشاندنى خانه‌یه‌كی ئاژه‌ڵه‌كان له كه‌ركوك... وێنه: ڤێتێرنه‌رى كه‌ركوك.
هه‌ڵمه‌تێك بۆ رێگرتن له نه‌خۆشی
ڤێتێرنه‌رى كه‌ركوك: هیچ نه‌خۆشییه‌ك له‌ناو ئاژه‌ڵه‌كاندا بڵانەبووەتەوە
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمه‌كانى به‌ڕێوه‌بەرایه‌تیى ڤێتێرنه‌رى كه‌ركوك ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی كوتانى ئاژه‌ڵان و رشاندن كردووه، به مه‌به‌ستى رێگریکردن له‌و نه‌خۆشییه‌ى كه له‌ناو ئاژه‌ڵى چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراقدا بڵاوبووته‌وه، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه “هیچ نه‌خۆشییه‌ك بڵاونه‌بووه‌ته‌وه”.
به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ڤێتێرنه‌رى كه‌ركوك ئه‌مساڵ له سنوورى پارێزگاكه‌یاندا 926 هه‌زار سه‌ره‌مه‌ڕ، 90 هه‌زار بزن، 101 هه‌زار و 50 مانگا و حه‌وت هه‌زار و 375 گامێش هه‌ن.
هیبه ئه‌كره‌م، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ڤێتێرنه‌رى كه‌ركوك به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى ده‌ستیان پێكردووه بۆ به‌رگرتن و بڵاونه‌بوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه له‌ناو ئاژه‌ڵه‌كاندا، نه‌ك نه‌خۆشی هه‌بووبێت.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى جۆره په‌تایه‌ك له‌ناو ئاژه‌ڵى پارێزگاكانى نه‌ینه‌وا و واسیت بڵاوبووته‌وه، له كه‌ركوك رێگرى ده‌كرێت كه ئه‌م په‌تایه بێته ناو ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وەش كرد، پێشتریش پارێزگارى كه‌ركوك ڤێتێرنه‌رى راسپاردبوو بۆ ئه‌م رێگریكردنه و هه‌روه‌ها له به‌غداشه‌وه بڕیار بۆ هه‌موو پارێزگاكان دراوه، كه هه‌ڵمه‌تى كوتان و رشاندن له‌و شوێنانه‌ى ئاژه‌ڵى لێیه ئه‌نجام بدرێت.
به‌پێی پلانى ڤێتێرنه‌رى كه‌ركوك، تیمێكی هاوبه‌ش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان و ڤێتێرنه‌رى قەزا و ناحیه‌كان پێكهێندراوه، بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته و بڕیاریشیه جگه له رشاندنى سه‌ربڕخانه‌ى هاوچه‌رخى كه‌ركوك، له ته‌واوى قه‌زا و ناحیه‌كانیش سه‌ربڕخانه و خانه‌كانى ئاژه‌ڵان بڕشێندرێن و به‌پێی پێویستیش كوتان بۆ ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.