هەواڵەكان
بەڕێوەبەری پێشووی كارەبای سلێمانی ئازاد كرا و تانكەرێكی نەوتیش سووتا
ژووری هەواڵ
ئەو بەڕێوەبەری پێشتر کارەبای سلێمانی بەڕێوەدەبرد و رووناکی شارەکەی بەدەست بوو، دوێنێ لە زیندان راگیرا و ئەمڕۆ ئازادکرا، ئەوەش لەسەر پێدانی خانوویەکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بۆ ماوەی نۆ مانگ، بە کارمەندێکی خانەنشین.
ئاسنی چوارچێوەی وێنەی کاندیدان و فلێکسی ریکلامی حیزبەکان، خەریکە هەناسە لە سەوزایی و گوڵی ناوەندی شەقامەکان دەبڕێ، شەش رۆژە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکردوە و کاندیدان زۆرترین گلەییان لەسەرە لەلایەن باخچەکانەوە، بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، بەهۆی دانانی تابلۆی ریکلامی کاندیدانەوە لە ناو باخ و بلواری شەقامەکاندا، گرفت بۆ ئاودێری و بڕینی چیمەنەکان دروست بووە.
تانکەرێکی نەوتی ماڵان بۆ نەهات و بە پڕی لە نزیک گوندی جۆنەرەی قەزای خەلیفان، وەرگەڕا و بەهۆیەوە ئاگری گرت، زیاتر لە کاتژمێرێک رێگای سپیلک – بارزان داخرا.
نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر، ئامێرێکی سیتی سکانی بۆ کڕدرا، ئیتر ئەشیعەتان پێویست بوو بچن بۆ ئەوێ، تەندروستی شارەکە دەڵێت، یەک ملیار و 177 ملیۆن و 500 هەزار دینار تێچووی ئامێرەکە بووە.