هەواڵەکان

قوتابیانی پۆلی 12 لە سلێمانی و پزیشکان لە هەولێر گردبوونەوە

964+

ئەمڕۆ، ژمارەیەکی زۆر لە دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ پێنجەم جار لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر گردبوونەوە و دوو داواکاری سەرەکیان هەبوو، یەکەمیان دامەزراندنی دەرچووانی پزیکشی و دووەمیان پێدانی پلە و پایە بوو بە پزیشکە دامەزراوەکان.

شوانکارێک لە سنووری سیدەکان بەناوی رێباز سلێمان بە تەقەی سوپای پاسداران کوژرا و کەسوکاریشی بۆ وەرگتنەوەی تەرمەکەی، لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە چوونەتە دیوی ئێران.

کۆمپانیایەک لە رانیە هەر کەس بە سینگڵی لێی دابمەزرێت دوای ماوەیەک گرێی بەختی دەکرێتەوە و دەچێتە قەفەزی زێڕینەوە.

ژنێکی دنیادیدە لە خانەی بەساڵاچووانی سیتەک مۆمی 100 ساڵەی تەمەنی کوژاندەوە.