لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک پردێ
دوو کەس گیانی لەدەستدا و سێ دیکەش بریندار بوون
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە سەر رێگای نێوان پردێ بۆ کەرکوک دوو کەس گیانی لە دەستدا و سێی دیکەش بریندار بوو.
درەنگانی ئەمشەو پێنج شەممە 26.9.2024، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە نزیک گوندی گەڵۆزی لە نێوان پردێ بۆ کەرکوک، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب و تانکەری گواستنەوەی سوتەمەنی روویدا، بەهۆی کاریگەری رووداوەکە بەشێکی تانکەرەکە سووتا.
عەباس ئەحمەد ئێشکگر لە بنکەی تەندروستی پردێ بە 964ی وت، دوو تەرم بەناوەکانی عومەر سامی وعەبدول مەتین چەتین و سێ بریندار گەیشتە بنکەکەمان و پاشان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی.
نیاز عادل، شایەتحاڵ بۆ 964 وتی، هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کار کردن لە شەقامەکە و نۆژەنکردنەوەی، هەروەها نەبوونی هیچ هێمایەکی ئاگادارکردنەوە لە شەقامەکە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر