
وریابە.. ئەمە شوێنی کامێراکانی هەولێرە
+964
دیسکی کوردی
ئەگەر رێت دەکەوێتە سەر شەقامی 120 مەتری هەولێر ئەم ڤیدیۆیەی 964 ببینە.
هەفتەیەک زیاترە کامێرای پۆینت تو پۆینت لەسەر بەشێکی شەقامی 120 مەتری هەولێر کەوتووە کار، بەدوو کامێرای جێگیر پێوانەی خێرایی رۆشتنی هەر ئۆتۆمبێلێک دەکرێت لەسەر هەردوولای شەقامی نێوان کەرکوک و بنەسڵاوە.
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە: ئۆتۆمبێلی بچووک نابێت خێرایی 110 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا تێبپەڕێنێت، ئۆتۆمبێلی گەورە و بارهەڵگریش نابێت لە خێرایی 80 کیلۆمەتر زیاتر لەکاتژمێرێکدا لێبخوڕن، بۆ ئۆتەمبێلە گەورەکان تەنیا مافی ئەوەیان هەیە لەسەر هێڵی دەستە راستی شەقامەکە بن، ئەگەر ئەمەیان نەکرد کامێراکان وێنەیان دەگرێت و سزا دەدرێن.