هەواڵەکان
فەرمانی وەزاری بۆ وانەبێژان دەرچووە و تەرمی چریکەیەکی ئاوازی کوردی بەخاکسپێردرا
ژووری هەواڵ
دواجار خەونەکەی وانەبێژان بەدی هات و فەرمانە وەزاریەکەیان بۆ دەرکرا کە بکرێن بە گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم.
+++++
دووەم رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنە و دارو دیوار و شەقام داپۆشراون بە فلێکس و ریکلامی لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکان بەردەوامیش هؤشداری دەدرێت لە راچاوکردنی شێوازی بانگەشە و دانەنانیان لە شوێنە قەدەغە کراوەکان.
+++
پیرە قەیسەرییەکانی خورماتوو تەواو کۆن و داروخاو بوون و لە لێواری روخاندان، ئێستا داواکراوە و وتراوە لەلایەن بەرپرسانەوە دەبێت خاوەن موڵک و دوکاندارەکان قۆڵی لێهەڵماڵن و لەسەر حسابی خۆیان نۆژەنی بکەنەوە
+++
بەسەر شانی کۆمەڵێک ژنەوە و بە پێ و بەدەم گۆرانی ئەی دڵی زاری من ئەم بەیانییە لە گۆڕستانی بەهەشت محەمەدی و لە بەشی هونەرمەندان، تەرمی خانمە هونەرمەند فەتانە وەلیدی بەخاکسپێردرا.