دیمهنێكى قوتابیانى نابینا و كهمبیناى هه‌ولێر له‌كاتى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی ساڵ... وێنه: بەرێوەبەرایه‌تی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەلایەتی.
پاره‌ى گیرفان و ژه‌مى خواردنیشیان بۆ دابینكراوه
ئه‌مساڵیش قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەگەڵ قوتابیانی ئاسایی ده‌ستیان به خوێندن كرد
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مساڵ له هه‌رێمى كوردستاندا قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەگەڵ قوتابیانى ئاسایی ده‌ستیان به پرۆسه‌ى ساڵى نوێى خوێندن كرده‌وه و وه‌زاره‌تى كاریش ده‌ڵێت، بۆ خزمه‌تگوزارى نوێمان بۆ قوتابینى خاوه‌ه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابین كردووه.
پەیمانگەكانی رووناكی، ئاوات، هیوا و هانا، چه‌ند په‌یمانگایه‌كی تایبه‌تن به منداڵانى خاوه‌نى پێدوایستى تایبه‌ت و له به‌شێك له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دامه‌زراون و سه‌ر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتین.
بەرێوەبەرایه‌تی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەلایەتی بڵاویكرده‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاسایی خوێندن، ئه‌وانیش زه‌نگی ده‌ستپێكردنى خوێندنیان بۆ منداڵانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت لێداوه.
یوسف چاوشین بەرێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر ده‌ڵێت، پێشتر دەوامی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە مانگی 12 دەستیپێدەكرد، بەڵام ماوەی چوار ساڵە ئەوە راستكراوەتەوە و ساڵانە لەگەڵ قوتابی ئاسایی دەوامیان دەستپێدەكاتەوە.
باسی لەوەش كرد، ئەمساڵ جگە لە پێدانی هاوكارى و دابینكردنی پاس، حكومەت پاره‌ى گیرفان و ژەمێك خواردنیشی بۆ قوتابیان دابینكردووە.
ته‌نیا له پەیمانگەی رووناكی نابینایان لە هەولێر 72 منداڵی نابینا و كەمبینا تێیدا درێژە بە خوێندن دەدەن.
پێشتریش یوسف چاوشین به 964ـى وتبوو، له سنوورى هه‌ولێر 95 قوتابی نابینا و 170 قوتابی نابیست كه له پۆلى نۆى بنه‌ڕه‌ت بوون به‌شداریبان له تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی پارساڵ كردبوو.