لەکارخران

لە سلێمانی 500 پێوەری کارەبا بەهۆی “دەستکاریکردن” دەستیانبەسەرد گیرا

ژووری هەواڵ

لە سلێمانی نزیکەی 500 پێوەری کارەبا بەهۆی ئەوەی لەلایەن هاوڵاتیان “دەستکاریکراون” لە ستونەکانی کارەبا لێکرانەوە و دەستیانبەسەردا گیرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25.9.2024، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بەشی رۆژهەڵات رایگەیاند، 496 پێوەری کارەبا کە بەهۆی دەستکاریکردن دەستیان بەسەردا گیرابوو، لە حەوشەی گەنجینەی بەڕێوەبەرایەتیەکە بە شۆفڵ تێکشکێندران و لەکارخران.

بە قسەی وتەبێژی کارەبای سلێمانی بۆ 964، له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی لیژنه‌ی سه‌رپێچی له‌ ماوه‌ی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر له‌ هەزار و 200 هاوبه‌شى كاره‌با به‌هۆى سه‌رپێچى و ده‌ستكاریى پێوه‌رى كاره‌با سزادراون.

بەهۆی هەڵمەتەکانەوە، کارەبای سلێمانی زیاتر لە 85 ملیۆن دیناری دەستکەوتووە، کە کۆی سزا و خەمڵاندنەکە 905 ملیۆن و 255 هەزار دینار بووە.