چۆن دەنگ دەدەیت؟
نمونەى فۆڕمى دەنگدان بڵاوکرایەوە
964+
وریا فەتاح
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، نموونەی فۆڕمی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە کە فۆڕمى چوار بازنەى هەڵبژاردن و هەڵبژاردنى تایبەتە.
چوار فۆڕمیان تایبەتن بە هەر چوار بازنەکەی دەنگدان (هەولێر، سلێمانى، دهۆک، هەڵەبجە)، نموونەی پێنجەم بۆ هەڵبژاردنی تایبەتە.
دەنگدەرانى هەر بازنەیەک، لە سەر سندوق فۆڕمێکى پێ دەدرێت کە ناوى کاندید و لیستەکانى تێدایە، بۆنمونە دەنگدەر دەیەوێت دەنگ بە لایەنى ئەلیف بدات، سەرەتا لیستەکە دیارى دەکات و دواتریش بەپێى ژمارەى کاندیدى هەمان لایەن ژمارەى کاندید هەڵدەبژێرێت.
فۆڕمى دەنگدانى تایبەت کە تایبەتە بە هێزە ئەمنییەکان، ئەوان لەبەر ئەوەى زۆربەیان لە شوێنى نیشتەجێبوونى خۆیان دەنگ نادەن، بۆیە پێویستە دەنگدەر لە فۆڕمەکەدا سەرەتا بازنەکە دیارى بکات، دواتر لیست و کاندیدى دڵخوازى.
ئەوەى پێویستە لەبارەى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانەوە بیزانیت:
کورسییەکان:
ژمارەى کورسى: 100
کورسى گشتى : 95
کورسى کۆتا 5
کۆتایى ژنان لانیکەم 30 کورسى
ژمارەى کورسى پارێزگاکان:
سلێمانى: 38 کورسى گشتى
هەولێر: 34 کورسى
دهۆک: 25 کورسى
هەڵەبجە: 3 کورسى
دەنگدەران:
کۆى گشتى دەنگدەران: 2.899.578
دەنگدەرى گشتى: 2.683.618
دەنگدەرى تایبەت: 215.960
لیستەکان و کاندیدەکان:
لیستە پەسەند کراوەکان 136
کاندیدە پەسەندکراوەکان 1191
کاندیدى پێکهاتەکان 38
کاندیدەکان بەپێى پارێزگاکان:
هەولێر: 395
سلێمانى: 516
دهۆک: 266
هەڵەبجە: 54
کاندیدەکان لەڕووى رەگەزییەوە:
نێر: 823 کاندید
مێ: 368 کاندید
کاندیدەکان لە رووى نەتەوەییەوە بۆ کۆتاکان:
تورکمان: 20 کاندید
مەسیحى: 18
ژمارەى بنکە و وێستگەکانى دەنگدان:
کۆى گشتى ژمارەى بنکەکانى دەنگدان: 1431
کۆى گشتى ژمارەى وێستگەکانى دەنگدان: 7070
بنکە و وێستگەکانى دەنگدانى گشتى:
ژمارەى بنکەکانى دەنگدان: 1266
ژمارەى وێستگەکانى دەنگدان: 6318
بنکە و وێستگەکانى دەنگدانى تایبەت:
ژمارەى بنکەکانى دەنگدان: 165
ژمارەى وێستگەکانى دەنگدان: 749
سێ وێستگەى دەنگدانى VIP لە بەغدا و هەولێر و سلێمانى هەیە