964+
تەباخ و پانکەى سەقفی تێدایە
دەروازەى نێودەوڵەتى پەروێزخان ژمارەیەکى زۆر لە کەلوپەلەکانى دەفرۆشێت
964+
وریا فەتاح
دەروازەى نێودەوڵەتى پەروێزخان، بە فرۆشتنى ئاشکرا 39 کەلوپەل و ئامێرى جۆراوجۆر دەفرۆشێت، پانکە و مەخسەل و کورسى تێدایە تا دەگات بە رادێتەرى ئۆتۆمبێل.
لە ئاگاداریەکدا بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاوى کردووەتەوە کە هەڵدەستن بە فرۆشتنی ئاشکرا (مەزایەدە) لە رێکەوتی 7.10.2024 کاتژمێر 10ـى بۆ ژمارەیەک لە کەلوپەلى جۆراوجۆر.
داواش دەکات، هەرکەس ئارەزووی کڕینی هەیە لە رۆژ و کاتى دیاریکراودا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەی پەروێزخان بکات بۆ بینینی کەلوپەلەکان و زانینی نرخەکان.
بەشێک لە کەلوپەلەکان ئەمانەن:
تەباخى پێنج چاوە
بەرادى ئاو
رادێتەرى ئۆتۆمبێل
کەوانتەر
پەنجەرەى ئاسن
پانکەى سەقفى
کەلـلەى سبلێت
ماتۆڕى ئاو
بۆیلەر