د. یاد نەقشبەندی:

لە کوردستان گرنگی بە سەنتەری دیاریکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە نادرێت

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە هەرێمی کوردستان زیاتر گرنگی بە سەنتەرە شێرپەنجەییەکان دەدرێت و گرنگی بە دامەزراندنی سەنتەری دیاریکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە نادرێت.

د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بە 964ـی وت، “تا ئێستا سەنتەرێکی دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە بوونی نییە و تەنیا یەک سەنتەری مامۆگراف هەیە لە سلێمانی، بەهۆی لۆدی زۆر لەسەری، هاوڵاتیان ناتوانن وەک پێویست بچن پشکنین بکەن”.

“90%ـی دابینکردنی پارەی پێداویستییەکان بۆ نەخۆشخانەی هیوا  لە داهاتی سلێمانییە و پارەی چەکەکان لەو داهاتە خەرج دەکرێت”، د.یاد نەقشبەندی وای وت.

باسی لەوەشکرد، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەزار و 416 کەس تووشی شێرپەنجە بوون و کۆدیان بۆ کراوە.

ئەوەشی خستەرو، ئامارەکان بەراورد بە ساڵی پار رێژەیەک کەمی کردووە، بەڵام بە شێوەیەکی ئەوتۆ نییە و واتای ئەوە ناگەیەنێت شێرپەنجە کەمی کردبێت.

پێداچوونەوە: شۆرش قادری