پۆلیسی هاتوچۆ روونی دەكاتەوە
بۆچی تەنكەرەكانی سووتەمەنی لە دەربەندیخان وەردەگەڕین
+964
بڕوا مەجید – دەربەندیخان
ئەمشەو تەنکەرێکی پڕ لە سووتەمەنی لە دەروازەی قەزای دەربەندیخان لە نزیک تونێلەکە وەرگەڕا، بەهۆیەوە تەواوی سووتەمەنییەکەی بەسەر شەقامەکەدا بڵاوبووەوە، ئەمە چوارەم رووداوی هاوشێوەیە لە دوو رۆژدا، پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخانیش هۆكاری زۆربوونی ئەو رووداوانە لەو قەزایە رووندەكاتەوە.
دیاری نامیق، ئەفسەری هاتوچۆی دەربەندیخان بۆ 964 وتی، ”تەنکەرێکی پڕ سووتەمەنی لە نزیک تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕا و تەواوی رۆنەکەی بەسەر شەقامەکەدا بڵاو بووەتەوە، ئۆتۆمبێلەکە یەک سەرنشینی تێدابووە، ئەویش برینەکەی سووک بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی دەربەندیخان.”
وتیشی، “ئەو شوێنەی رووداوەکە لێی روویداوە لە ماوەی رابردوودا چەندین جاری دیكە رووداوی هاوشێوە تێیدا روویداوە، بەشێکی زۆریشیان بۆ خێرایی شۆفێران دەگەڕێتەوە، چونکە بێئاگان لەوەی دەبێت ئاڕاستەکەیان بگۆڕن و بەربەرست دێتە رێگەیان.
روونیشیکردەوە، بارهەڵگرەکە سووتەمەنی نەفتای پێبوە، لەگەڵ وەرگەڕانی تەواوی رۆنەکە رژاوە و بەوهۆیەوە شەقامەکە داخراوە، ئێستاش سەرقاڵی راستکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات شەقامەکە بەڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر
هاتوچۆی دەربەندیخان: 15 بارهەڵگر سزا دەدات
وەرگەڕانی بارهەڵگر
"چین" دێتە ناو هاوکێشەکە
46 ساڵ لەمەوبەر پێشبینی هەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیهانی لە تەنگەی هورمز کراوە
خاوەنەکەی چاوەڕێی هاوکارییە
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە لۆفەکانی بێخاڵ هەڵدێرا لە شوێنی خۆیەتی
پێنج خوێندکاری کچ برینداربوون
لە یەکەم رۆژی دەوام تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون
"لە بازگەکان زۆر ماتڵ دەبین و بەرهەمەکانمان خراپ دەبن"