72 ملیۆن نابیست بە ئاماژە قسە دەکەن

ئەمڕۆ، رۆژى جیهانى زمانى ئاماژەیە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ، رۆژى جیهانى زمانى ئاماژەیە، زمانێک کە لە رێگەى جوڵەى دەست و پەنجە و جوڵەکانى دەمووچاوەوە 72 ملیۆن کەس لە سەرتاسەرى جیهان قسەى پێدەکەن.

دواى هەوڵەکانى فیدراسیۆنى نێودەوڵەتى نابیستان، 23ـى ئەیلول وەک رۆژى جیهانى زمانى ئاماژە دیاریکرا، لە 2018 بە دواوە ساڵانە ئەم رۆژە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک رۆژى جیهانى زمانى ئاماژە بەڕێوە دەچێت.

ئامانجەكان لە دیاری كردنی ئەو رۆژە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری زیاترە لەبارەی زمانی ئاماژە، هەروەها پاراستنی زیاتری مافی كەسانی نابیستە، ئەمە جگە لە بەهەند وەرگرتنی زانینی زمانەكەو ئەو خزمەتەی پێشكەشی تاكەكانی كۆمەڵگەی دەكات.

چەند زانیارییەکى گشتى لەبارەى زمانى ئاماژە و نابیستەکانەوە:

بەپێى ئامارەکانى فیدراسیۆنى نێودەوڵەتى نابیستان نزیکەى 72 ملیۆن نابیست لە جیهاندا هەن و بە زمانى ئاماژە قسە دەکەن.

زیاتر لە 300 جۆرى جیاوازى زمانى ئاماژە لە جیهاندا بەکار دەهێنرێت.

80%ـى نابیستەکان دەکەونە وڵاتانى تازەپێگەیستوو.

زۆرێک لە وڵاتانی جیهان زمانی ئاماژەى دانپێدانراویان هەیە، وەک زمانی ئاماژەى ئوسترالیا و زمانی ئاماژەى ئەمریکی.

بۆ یەکەمجار کوردێک قورئانێکی بۆ نابیستایان وەرگێڕا و ب...

بۆ یەکەمجار کوردێک قورئانێکی بۆ نابیستایان وەرگێڕا و بڵاویكردەوە