بە درۆن هێرشکرایە سەر ئێران

964+
هێمن بەکر

وەزارەتی ناوخۆی ئێران دەڵێت، نیوەشەوی رابردوو، بە سێ درۆن هێرشکراوەتە سەر کارگەیەکی سەربازیی وڵاتەکەی لە نزیک شاری ئەسفەهان.

شاری ئەسفەهان دەکەوێتە ناوەڕاستی وڵاتی ئێران.

وەزارەتی ناوخۆی ئێران باسی لەوە کردووە، کە هێرشەکە زیانی مادیی گەیاندووە بە چەند بەشێکی کارگەکە و دواتر دوو درۆنیان خستووەتە خوارەوە و سێیەم خۆی بە بەشێکی کارگەکەدا تەقاندووەتەوە.

هەروەها رەتیدەکاتەوە بۆیان دەرکەوتبێت کێ لە پشتی هێرشەکەوەیە.

ئەوە دوای روودانی بومەلەرزەیەک بوو لە پارێزگای ورمێی رۆژئاوای ئێران بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر، کە تاوەکو ئێستا بەهۆیەوە سێ کە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 500 کەسی دیکە بریندار بوون.

ئەوە یەکەم جار نییە هێرش بکرێتە سەر کارگە سەربازییەکانی ئێران، کە هەموو جارەکان ئەو وڵاتە ئیسرائیل و ئەمریکای تۆمەتبارکردووە بە ئەنجامدانی.