ئاماری قوربانیان بەرزبووەوە

تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی ئێران خوێناویترین رووداوی کرێکارییە لە مێژووی وڵاتەکە

964+

شۆڕش قادری

ئاماری گیانلەدەستدان لە تەقینەوەی کانێکی خەڵوز لە ئێران بۆ زیاتر لە 50 کەس بەرزبووەوە و ئەوەش بە خوێناویترین رووداوی کرێکاری لە مێژووی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار.

ئاژانسی هەوڵی تەسنیم بڵاویکردووەتەوە، بەپێی دواین ئامارەکان، بەهۆی تەقینەوەکەی شەوی رابردوو کە لە کانە خەڵوزەکەی تەبەس لە پارێزگای خۆراسانی باشوور روویدا، 51 کرێکار گیانیان لەدەستداوە و 20 کەسیش بریندار بوون.

محەمەد عەلی ئاخوندی بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەكان لە پارێزگای خۆراسانی باشوور، هۆکاری رووداوەکەی بۆ بڵاوبوونەوەی گازی میسان لە دوو بلۆکی B  و Cـی کانە خەڵوزی تەبەس گەڕاندووەتەوە و داواکاری گشتیی ئێرانیش بڕیاری لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکەی داوە.

هەر بەهۆی رووداوەکە سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە پارێزگای خۆراسانی باشوور راگەیەنرا.

ئەم رووداوە بە خوێناویترین رووداوی کرێکاری لە مێژووی ئێران لەقەڵەم دەدرێت، بەوپێیەی پێشتر رووداوێک بەو گەورەییە رووی نەداوە و تەنیا لە ساڵی 2017 تەقینەوەیەک لە کانەخەڵوزی یۆرت لە شاری ئازەرشاری سەر بە پارێزگای گوڵستان روویدا و بەهۆیەوە 44 کرێکار گیانیان لەدەستدا.

بەهۆی تەقینەوەی کانێکی خەڵوزەوە لە ئێران 30 کەس گیانیان...

بەهۆی تەقینەوەی کانێکی خەڵوزەوە لە ئێران 30 کەس گیانیان لەدەستداوە

ئێران داوا لە گەشتیاران دەکات پەیجەر لەگەڵ خۆیان هەڵنە...

ئێران داوا لە گەشتیاران دەکات پەیجەر لەگەڵ خۆیان هەڵنەگرن