49  ملیۆن دۆلار لە موچەکەی بەڕێوەبەری ئەپڵ کەم کرایەوە

 بڵند عوسمان

دوای رەخنەی خاوەن پشکەکان 49 ملیۆن دۆلار لە موچەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەپڵ کەم کرایەوە.

کۆمپانیای ئەپڵ، ساڵی رابردوو  بەشێوەیەکی بەرچاو تووشی داڕمانی بەهای پشکەکانی بوویەوە. 

دوای رەخنە و ناڕەزایی لەلایەن خاوەن پشکەکان، تیم کوک، بەڕێوەبەری ئەپڵ بە رێژەی 40٪ موچەکەی کەمکرایەوە.

تیم کوک، ساڵی رابردوو توانی بووی نزیکەی 84 ملیۆن دۆلار داهات کۆ بکاتەوە، کە کۆیی گشتی موچەکەی 99.4 ملیۆن دۆلار بووە.

تیم کۆک، لە ساڵی 2011ـەوە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵە و خاوەنی 1.8 ملیار دۆلاری ئەمریکییە.