بۆ ئاودێری و كشتوكاڵكردنه‌

هه‌ڵه‌بجه‌ گۆڕانكارى له‌ پێدانى كاره‌باى گونده‌كان كرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ھەڵەبجە، به‌رنامه‌یه‌كی نوێی بۆ پێدانى كاره‌با له‌ گونده‌كانى سنوورى پارێزگاكه‌ى دانا، ئه‌ویش زیادكردنى كاتژمێره‌كانى كاره‌بایه‌ به‌مه‌به‌شتى كشتوكاڵكردن و ئاودێرییه‌وه‌.

به‌پێی پلانه‌ نوێیه‌كه‌، لە کاتژمێر 4:00ـى پاشنیوەڕۆ کارەبایان پێدەدرێت تاوه‌كو کاتژمێر 6:00ـى بەیانی، هه‌ندێك جاریش پێدانى كاره‌باكه‌یان تاوه‌كو كاتژمێر 7:00 به‌رده‌وام ده‌بێت.

سه‌عیدی سه‌ید قادری خەیات، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەڵەبجە ده‌ڵێت، هه‌ڵده‌ده‌ن به‌پێی پێویست زیاتر له‌و ماوه‌یه‌ش كاره‌بایان پێبده‌ن

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، زیادكردنى كاره‌با بۆ گونده‌كان لەسەر داوای موختار و زۆربەی گوندنشینەکانه‌ و بەمەبەستی پێدانی کاتی گونجاو بۆ ئاودانی بەروبومە کشتوکاڵیەکان.

به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی بۆ پێدانى كاره‌با له‌ سنوورى گونده‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌بوو، دوو كاتژمێر كه‌متر له‌و خشته‌ نوێیه‌ كاره‌بایان پێدراوه‌.

كاره‌باى نیشتمانى ئاوه‌دانى له‌‌ گوندێكى ناحیه‌ى د...

كاره‌باى نیشتمانى ئاوه‌دانى له‌‌ گوندێكى ناحیه‌ى دێگه‌ڵه دروستده‌كاته‌وه‌